.ئی- ڕاهینان پلاتفۆرمێکی ڕاهێزانی سەرهێڵە بۆ ڕاهێزانی مامۆستایان و ڕاهێنەرانی وەزارەتی پەروەردە
لە کاتی بوونی هەر کێشەیەکی تەکنیکی پەیوەندی بگرە بە ڕێنوێنی گرووپەکەتەوە.
هەر کۆرسێک کاتی تایبەت بە خۆی بۆ دیاریکراوە هەر لە پەڕەی یەکەم دەتوانن سەیری ناساندنی کۆرسەکە بکەن بۆ بەرچاوڕوونی زیاتر لەسەر ئەم باسە.
مۆدێلی فێرکاری بە جۆرێک شێوەڕێژ کراوە کە دەتوانیت وەکوو مامۆستا لەسەر ئاستی تاکەکەس بەشدار بیت لە فێربوونی خۆت لە رێگەی خوێندەوە سەیرکردنی ڤیدیۆ و گوێگرتن لە نموونەسازی.
دواتر ئەرکێک دانراوە لەسەر بنەمای ئەو زانیاریانەی فێری بوویت. بەشیوەیەکی پراکتیک لەسەر ئاستی گرووپی قوتابخانەکەیان دەتوانن ئەو ئەرکە ئەنجام بدەن و لە پلاتفۆڕمەکەدا بەرزی بکەنەوە، ئەم ئەرکە راستەوخۆ بەستراوەتەوە بە هەژماری ڕاهێنەر، ڕاهێنەر دەتوانێت ئەرکەکە ببینێت، فیدباکی کاریگەر بدات، دوای فیدباک پەسەندی بکات.
لەسەر ئاستی گرووپی گەورەتر گفتوگۆی بەش هەیە کە هەموو بەشداربوان دەگرێتەوە پرسیارێک لەسەر ناوەڕۆکی ئەم بەشە ئاڕاستە کراوە ئێوەش دەتوانن بە پێ تێگەیشتنی خۆتان بەڵام بنووسن و بکەونە گفتوگۆکردن لە ڕێگەی نووسینەوە.
لەهەر بەشێکدا راپرسییەکی سێ چوار پرسیارتان ئاراستە کراوە بۆ ئەوەی ئێوە ئازادانە وەڵامی بدەنەوە وەڵامی تۆ دەبێتە هۆکارێک بۆ تێگەیشتنی ئێمە لەوەی کە ئایا ئەم بڕگانە تا چەند کاریگەر بوون تا چەند ڕاگەیاندبوون، بۆ ئەوەی کە گرفتێک هەبێت زوو چارە بکرێت.
بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی بەشداریکردن لەم کۆرسەدا، بەشداربوان پێویستە سەرجەم بەشەکانی کۆرسەکە تەواو بکات، هەموو بەشێک ئەرکی تایبەت بە خۆی هەیە کە پیویستە ئەرکەکە لە گرووپدا ئەنجام بدرێت و لە پلاتفۆڕمەکە بەرز بکرێتەوە دواتر پیویستە ڕاهێنەری نیشتمانی ئەو ئەرکە پەسەند بکات. دوای پەسەندکرد پڕۆگرێسی ئەو مامۆستایە بەرز دەبێتەوە بە ڕێژەیە ١٠٠٪. ئەو دەم بڕوانامەکە کارا دەبێت.
ئەم پلاتفۆڕمە سێ هەژماری تایبەت دەگرێتە خۆ، دوو هەژمار تایبەتە بە مامۆستایان و ڕاهێنەرانی سەر بە وەزارەت پەروەردە و هەژمارێکیش بۆ ئەو کەسانەی کە دڵخوازانە دەیانەوێت ببنە ئەندم لەم پلاتفۆڕمەدا.
بۆ هەژماری «مامۆستایان و ڕاهێنەران»، وەزارەتی پەروەردە پێشکات بەکارهێنەر و تێپەڕوشەی ئامادە کردووە لە ڕێگەی سیستەمی ئی - پەروەردەوە دەتوانن بچنە ژوورەوە.
بۆ ئەو کەسانەی دڵخوازانە دەیانەوێت ببنە ئەندام لەم پلاتفۆڕمە فۆڕمی خۆتۆمارکردن پڕ دەکەنەوە لەڕێگەی «لاپەڕەی میوان» کە لە لاپەڕی یەکەمی پلاتفۆڕمەکەدا جێگیر کراوە. دوای خۆتۆمارکردن وەزارەتی پەروەردە دەتوانێت داواکارییەکە ببینێت و پەسەندی بکات.
کۆرسەکانی E-Rahenan بە جۆرێک دیزاین کراون کە بەشیوەی تاکەکەسی کۆرسەکە دەخوێندرێت و بۆ ئەنجامدانی ئەرکی دیاریکراوی بەشێوازی گرووپی 8 کەسی داڕێژراوە. پێشکات گرووپەکان لە لایەن راهێنەری نیشتمانییەوە دەستنیشان کراون بۆ ئەوەی پێکەوە کۆرسەکان وەربگرن. ئەم جۆرە ڕاهیزانە کاریگەر و بەرهەمدارە، چونکە ئەزموونی چەندین ساڵەمان دەریخستووە کە ئەو کارانەی بە گرووپ ئەنجام دەدرێن و ئەندامەکانی پابەندن هەم بەرهەمیان باشترە و هەمیش لە کاتی ئەنجامدانی کارەکەدا کاتی کەمتری ویستووە. دەرفەت بووە بۆ فێربوونی ئەزموونەکی و پەیوەندییەکانیان بەهێز بووە. لە لایەکی دیکەش ڕێگەچارەی گونجاویان دۆزیوەتەوە بۆ بەجێگەیاندنی کار و ئەرکێک.
پێویستە سەرجەم بڕگەکانی بەشێک تەواو بکەیت. دواتر ئەرکێک هەیە دەبێت ئەنجامی بدەیت و بەرزی بکەیتەوە. هەروەها دەبێت ئەرکەکەت لەلایەن ڕاهێنەرەوە پەسەند بکرێت ئەوجار دەتوانیت بچیتە سەر بەشیکی تازە.